ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، سه‌دان دانیشتووی شاری كۆبانی له ڕۆژئاوانی كوردستان، دژبه هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر منبج كه بووه هۆی برینداربوونی ٨ كه‌س، خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو په‌هبادێكی توركیا هێرشی كرده سه‌ر ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی لاوان له شاری منبج و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، ٨ كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون. پاش ئه‌و ڕووداوه، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی كۆبانی دژبه هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست ئه‌و جه‌نایه‌ته، خۆپێشاندانیان كرد.