کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی كۆبانی دژبه‌ ئێعدامی چوار به‌ندكراوی سیاسی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی كۆبانی دژبه‌ ئێعدامی چوار به‌ندكراوی سیاسی له‌

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی ڕێبه‌ندان، دانیشتووانی شاری كۆبانی دژبه‌ ئێعدامی چوار به‌ندكراوی سیاسی كورد له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٩ی ڕێبه‌ندان، چوار به‌ندكراوی سیاسی كورد به‌ ناوه‌كانی “وه‌فا ئازه‌ربار”، “پژمان فاتحی”، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” و “موحسن مه‌زڵووم” به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌مای موحاره‌به‌ و هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج له‌سێداره‌ دران. له‌سێداره‌دانی ئه‌و چوار به‌ندكراوه‌ كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای لێكه‌وته‌وه‌ و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ شاری كوردستان مانیان گرت. هه‌روه‌ها له‌ وڵاتانی ئورووپاییش ئێرانیان له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌كانی ڕژیم كۆبوونه‌وه. له‌ ڕۆژئاوای كوردستان خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ دژبه‌ كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری سزادانی به‌رپرسانی  قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی بوون.