ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌مه، سه‌دان شارومه‌ندی كوبایی له شاری سانتیاگۆ، دژبه دۆخی خراپ ئابووری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شارومه‌ندانی كوبایی به‌ده‌ست گرانی و هه‌ڵاوسان وه‌زاڵه هاتوون و له ئاست نه‌بوونی به‌رق و خۆراك ناڕه‌زایه‌تیان دهربڕهیوه. شاری سانتیاگۆ ٨٠٠ كیلۆمتر له هاوانای پایته‌خته‌وه دووره و ڕۆژانه ته‌نیا ١٤ ساعه‌ت به‌رقی هه‌یه. سه‌رۆك كۆماری كوبا ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی له چه‌ند ئوستانی ئه‌و وڵاته پشتڕاست كردۆته‌وه و ڕایگه‌یاندووه كه كوبا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ئابووری و وزه به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه و خه‌ڵك تووشی كه‌م خۆراكی بوون.