کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی فیلیپین له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی چین

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی فیلیپین له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی چین 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی جۆزه‌ردان، سه‌دان شارومه‌ندی خه‌ڵكی فیلیپین دژبه‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی چین بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی چین له‌ شاری مانیل كۆبوونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كه‌شتیه‌ جه‌نگییه‌كانی چین به‌رده‌وام له‌ ده‌ورووبه‌ری سنووره‌ ئاوییه‌كانی فیلیپین مانۆڕ ئه‌ده‌ن و ئازاری كه‌شتییه‌كانی ئه‌و وڵاته ئه‌ده‌ن و داراییه‌كانیان زه‌وت ده‌كه‌ن. چین و فیلیپین له‌سه‌ر سنووره‌ ئاوییه‌كانی هه‌ر دوو وڵات ناكۆكه‌ن و چه‌ند ساڵه‌ كه‌ چین هه‌ڕشه‌ی هێرشی نیزامی بۆ سه‌ر فیلیپین و داگیركردنی ژماره‌یك له‌ دوورگه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كات. ڕۆژی سێشه‌ممه‌، خه‌ڵكی فیلیپین له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی چین له‌ شاری مانیل كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ڕاگرتنی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌یان له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ نیزامییه‌كانی چین بوون.