ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، سه‌دان شارومه‌ندی فه‌ڕانسه‌وی له شاری ڕێن ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه په‌سه‌ندكردنی یاسای تازه‌ی كۆچبه‌ری له‌لایه‌ن مه‌جلیسی ئه‌و وڵاته‌وه، خۆپێشاندانیان كرد.
پاڕله‌مانی فه‌ڕانسه ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌ز به زۆرترین ده‌نگ یاسای تازه‌ی كۆچبه‌ری كه له‌لایه‌ن حیزبه ناسیۆناڵیست و ڕاستڕه‌وه‌كانه‌وه پێشنیار كرابوو، په‌سه‌ند كرد. به‌پێی ئه‌و یاسایه، وه‌رگرتنی په‌نابه‌ر وه‌كوو هێزی كار یان خوێندكاری زانكۆ له‌وه به‌ده‌واوه سه‌ختتر ده‌بێت. هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و بیمه له یاسای نوێ دا بۆ په‌نابه‌ران كه‌م كراوه.