هه‌زاران كه‌س له هاووڵاتیانی دانیشتووی شاری “جنین“ی سه‌ر به كه‌رانه‌ی باخته‌ری فه‌له‌ستین، ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیسڕائیله‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و خۆپێشاندانه هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیسڕائیل به گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناڕازییان و لانیكه‌م ١٤ كه‌س له‌وانه چه‌ند منداڵ به‌سه‌ختی بریندار بوون. ئه‌و خۆپێشاندانه له كاتێكدا ڕوویدا كه ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشیان كرده سه‌ر ئۆردووگای په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی له شاری “جنین” و دوو فه‌له‌ستینیان كوشت و ١٥ دیكه‌شیان بریندار كرد.