ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له شاروه‌ندانی فه‌له‌ستینی له خۆپێشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تییدا له شاری “ڕه‌فه‌ح”ی سه‌ر به باشووری غه‌زه، وێنه‌كانی “حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵا” و “قاسم سۆله‌یمانی”یان ئاور تێبه‌ردا.
شاروه‌ندانی فه‌له‌ستینی له‌و خۆپێشاندانه پشتیوانی خۆیان له ئاواره‌كانی سووری ده‌ربڕی و “قاسم سۆله‌یمانی”یان وه‌كوو هۆكاری سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵكۆژی خه‌ڵكی سووریه و وێرانی ئه‌و وڵاته ناوبرد و خوازیاری كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له وڵاتانی ناوچه‌كه بوون.