کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی فنووج دژبه‌ كوشتنی چه‌ند لاوی ئه‌و شاره‌

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی فنووج دژبه‌ كوشتنی چه‌ند لاوی ئه‌و شاره‌ 2

شه‌وی سێشه‌ممه‌ ٥ی مانگی گوڵان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی شارستانی فنووجی سه‌ر به‌ ئوستانی سیستان و به‌لووچستان پاش كوژران و برینداربوونی شه‌ش لاوی ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ حكوومه‌تیه‌كانه‌وه،‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ شه‌ڕ هاتن.

ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌ ئینتزامیه‌كانی فنووج له‌كاتی ڕاودوونانی دوو ماتۆڕسیكلت دوو كه‌سیان كوشت و چوار كه‌سی دیكه‌شیان بریندار كرد. پاش ئه‌و ڕووداوه‌ خه‌ڵكی ناڕازی هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئه‌و كه‌ڵانته‌ریه‌ی جه‌نایه‌ته‌كه‌ی ئه‌نجام دابوو و سێ شارۆمه‌ندی دیكه‌ش به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بریندار بوون.