ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی خه‌رمانان، به هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی شاری به‌غدا به دروشمی “ئێران بۆ ده‌ره‌وه” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه بێزاری خۆیان له ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌و وڵاته ده‌ربڕی و خوازیاری بڕینی پشتیوانیه‌كانی ئێران له گرووپه میلیشیا‌كان و سه‌قامگیركردنی ئاشتی و ئارامی له‌و وڵاته بوون. به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، خۆپێشانده‌ران دروشمی “ئیران بڕۆ ده‌ره‌وه“یان به‌رزگرتووه‌ته‌وه.