ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌رمانان، له ساڵیادی كووده‌تای ئا‌مریكا به یارمه‌تی ژێنێڕاڵ پینووشه دژبه حكوومه‌ته‌كه‌ی “سالوادۆر ئاله‌نده” سه‌رۆككۆماری چه‌پگه‌رای شیلی، هه‌زاران كه‌س ڕژانه سه‌ر شه‌قام، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران دانیشتووی شاری “سانتیاگۆ”ی پایته‌ختی شیلی بۆ ڕێزگرتن له یادی قۆربانیانی كووده‌تاكه‌ی “پینۆشه” دژبه حكوومه‌ته سۆسیالیستیه‌كه‌ی “سالوادۆر ئاله‌نده”، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون. به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ناڕازیان به كۆكتێل مۆلۆتۆف هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانی پۆلیس وسه‌رانسه‌ری شه‌قامه‌كانی پایته‌ختیان سه‌نگه‌ربه‌ندی كردووه و ڕێگه‌یان نه‌داوه هێزه‌كانی پۆلیس بڕۆنه ناو ئه‌و گوڕستانه‌ی قۆربانیانی سه‌رده‌می كووده‌تای تیدا نێژراوه.