کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی شه‌نگاڵ دژبه‌ ده‌وڵه‌تی عێراق

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٧ی مانگی گوڵان، خه‌ڵكی شه‌نگاڵ دژی گەڕانەوەی ئەو خێزانانەی دەستیان لە کوشتنی ئێزیدیەکان له‌ سه‌رده‌می هێرشی داعش دا لەساڵی ٢٠١٤ هەبووە ، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا و داوایان لە ئه‌رته‌شی عێراق کرد ڕێگری لەو هەوڵە بکات.

ئاسایشی و ئه‌رته‌شی عێراق بەردەوامن لە گه‌ڕاندنەوەی ئەو خێزانانەی لە ساڵی ٢٠١٤ زاینی دا لەگەڵ تیرۆریستانی داعش کاریان کردووە و ده‌ستیان لە ڕشتنی خوێنی کۆمەڵگەی ئێزیدییەکان هه‌بووه‌. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزەکانی عێراق پلانیان داڕشتووە ٣٠ خێزانی (عەرەبی سوننە) بگەڕێننەوە شه‌نگال و خەڵک لە مەیدانی یەرمووک دژ به‌و بڕیاره‌ کۆبوونەوە و خۆپێشاندانیان ئه‌نجام دا.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌شداری محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵۆف له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌ڕانسه

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ له‌نده‌ن و هێرشی به‌كرێگیراوانی ڕژیم

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی له‌ ئاڵمان

-

پشتڕاستبوونه‌وه‌ی حوكمی زیندانی “كه‌ریم بۆستانچی” چالاكی فه‌رهه‌نگیانی ته‌ورێز

-

ڕه‌دكردنی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی ئاروین قه‌هره‌مانی

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی پارس پامچاڵ له‌ قه‌زوێن

-