ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی گوڵان، خه‌ڵكی شه‌نگاڵ دژی گەڕانەوەی ئەو خێزانانەی دەستیان لە کوشتنی ئێزیدیەکان له سه‌رده‌می هێرشی داعش دا لەساڵی ٢٠١٤ هەبووە ، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا و داوایان لە ئه‌رته‌شی عێراق کرد ڕێگری لەو هەوڵە بکات.
ئاسایشی و ئه‌رته‌شی عێراق بەردەوامن لە گهڕاندنەوەی ئەو خێزانانەی لە ساڵی ٢٠١٤ زاینی دا لەگەڵ تیرۆریستانی داعش کاریان کردووە و ده‌ستیان لە ڕشتنی خوێنی کۆمەڵگەی ئێزیدییەکان هه‌بووه. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزەکانی عێراق پلانیان داڕشتووە ٣٠ خێزانی (عەرەبی سوننە) بگەڕێننەوە شه‌نگال و خەڵک لە مەیدانی یەرمووک دژ به‌و بڕیاره کۆبوونەوە و خۆپێشاندانیان ئه‌نجام دا.