ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه، قوتابیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دژبه هێرشه شیمیایه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر قوتابخانه‌كان له‌به‌رده‌م ئامووزش و په‌روه‌رش كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان تێكهه‌ڵچوون.
له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو هێرشێكی به‌رینی شیمیایی كرایه سه‌ر قوتابخانه‌كانی كچانه له شاهین شاری ئیسفه‌هان و چه‌ندین قوتابی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران. ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره دژبه جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش دا خۆپێشاندانیان كرد. به‌شداربووان دروشمی “مه‌رگ بۆ حكوومه‌تی منداڵ كوژ” و “ڕژیمی منداڵ كوژمان ناوێت”یان به‌رز كرده‌وه به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كرده سه‌ریان و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.