کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی شاری وان له‌ باكووری كوردستان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی خاكه‌لێوه‌، پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مافی نوێنه‌رایه‌تی هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌شاری وان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغانه‌وه‌، خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ باكووری كوردستان، پاش ئه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی له‌ باكووری كوردستان دۆڕاندووه‌، ده‌ستی داوه‌ته‌ سه‌ركۆت و كوده‌تای سیاسی دژبه‌ حیزبی دیمۆكراسی و به‌رابه‌ری گه‌لان و مافی نوێنه‌رایه‌تی “عه‌بدۆڵڵا زه‌یدان” شاره‌داری هه‌ڵبژێردراوی شاری وانی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌. له‌ كاردانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ بڕیاری ده‌وڵه‌ت، دانیشتووانی شاری وان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕایانگه‌یاند كه‌ “عه‌بدۆڵڵا زه‌یدان” نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وانه و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و تاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهدی وه‌لیزاده‌” له‌ مه‌ریوان

-

له‌سه‌ركارده‌ركردنی دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمان له‌ مه‌ریوان

-

دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین

-

چوونه سه‌ر لوتكەی چیای ئێڤێرێست له لایه‌ن کوردێک

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ شارومه‌ند خه‌ڵكی گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان

-