ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، دانیشتووانی شاری “خاركییه‌ف” هه‌ڵكه‌وتوو له ٣٠ كیلۆمتری سنووره‌كانی ڕووسیه، دژ به هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی ڕووسیه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانپی ئه‌و خۆپێشاندانه ڕایانگه‌یاند كه خوازیاری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕووسیه نین، به‌ڵام گه‌ر ئه‌و وڵاته هێرش بكاته سه‌ریان به‌رگری له ئۆكراین ده‌كه‌ن. له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا ڕووسیه سه‌د هه‌زار هێزی نیزامی به كه‌ره‌سته‌ی پێشكه‌وتوو له سنووره‌كانی ئۆكراین جێگیر كردووه و چه‌ندین پێش شه‌رتی بۆ وڵاتانی ناتۆ داناوه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش نه‌كاته سه‌ر ئۆكراین و له وڵامدا وڵاتانی ڕۆژئاوایش هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خترین گه‌ماڕۆی ئابوورییان خستووه‌ته سه‌ر ڕووسیه و دانووستانه‌كانیان تا ئێستا بێ‌ئاكام ماوه‌ته‌وه.