ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی به‌فرانباری ١٤٠٢، دانیشتووانی شاری سۆران له هه‌رێمی كوردستان، دژبه هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر هه‌ولیر ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی بوون.
شه‌وی دووشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی به مووشه‌ك و په‌هباد هێرشی كرده سه‌ر خانووی “پێشڕه‌و دزه‌یی” و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له ده‌ورووبه‌ری هه‌ولێر و به‌وهۆیه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. پاش ئه‌و هێرشه خه‌ڵكی هه‌ولێر له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه و جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد. ڕۆژی چوارشه‌ممه خه‌ڵكی شاری سۆران له خۆپێشاندانێكی سه‌دان كه‌سیدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری كاردانه‌وی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست ئه‌و پێشێلكارییانه بوون.