شه‌وی شه‌ممه ١٠ی مانگی به‌فرانبار، لاوانی شۆڕشگێڕ له شاره‌كانی سنه و كرماشان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی جوانڕۆ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی شۆڕشگێڕی سنه و كرماشان به ئاگردانی لاستێك و سه‌نگه‌ربه‌ندی، شه‌قامه‌كانیان داخست و دژبه ڕژیمی جنایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رزكرده‌وه به‌ڵام هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا و له گه‌ڕه‌كی كه‌سرای كرماشان چه‌ند كه‌س له لاوانی ئازا و بوێری ئه‌و شاره به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم برینداربوون.