به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی یه‌شكه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌رمانان، خه‌ڵكی ئازادیخواز و خۆڕاگری سنه بۆ جارێكی دیكه و به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” به‌ده‌ستی چه‌په‌ڵی هێزه‌كانی گه‌شتی ئێرشاد ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی هێزێكی به‌رفراوانی له شه‌قامه‌كانی ناوه‌ندی شاری سنه جێگیر كردووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی هێزه‌كانی رژیم، هه‌زاران كه‌س له‌دانیشتووانی شاری سنه بۆ جارێكی تر ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به دروشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر” ڕووبهڕووۆی هێزه‌كانی ڕژیم بوونه‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كان هێزه‌كانی ڕژیم به گازی فرمێسك‌ڕێژ و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ هه‌وڵی تێكدانی ئه‌و ڕێپێوانه‌یان داوه و سێ خۆپێشانده‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم برینداركراون.