به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، به‌هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شاری سنه بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی سه‌قز و مه‌حكووم كردنی كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” به ده‌ست جه‌نایه‌تگه‌رانی كۆماری ئیسلامی، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان تێكه‌ڵچوون.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی سنه به دروشمی “سه‌قز ته‌نیا نییه، سنه پشتیوانیه” و “بێشه‌ره‌ف، بێشه‌رف” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و وێڕای مه‌حكوومكردنی كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه، پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی شاری سه‌قز ڕاگه‌یاند. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هه‌وڵیان دا به گازی فرمێسك‌ڕێژ ڕێگری له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك بكه‌ن و هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی به‌ڵام له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌ه‌وه به دروشمی “بێشه‌ره‌ف، بێشه‌ره‌ف” به‌رپرچ درانه‌وه و ڕێپێوانێكی هه‌زاران كه‌سیان له مه‌یدانی “ئێقباڵ”ه‌وه به‌ره‌وه شه‌قامی فرده‌وسی به‌ڕێخست.