ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه، جه‌ماوه‌رێكی زۆر له شاری سلێمانی دژبه هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌و شاره خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی خاكه‌لێوه، په‌هبادێكی توركیا به مه‌به‌ستی تیرۆركردنی “مه‌زڵووم كۆبانێ” فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌یه‌كی نزێك فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، به‌ڵام له هه‌وڵه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. ئه‌و هێرشه كاردانه‌وه‌ی توندی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان و به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی عێراقی لێكه‌وته‌وه و ئه‌مریكاش داوای لێكۆڵینه‌ه‌ی زۆرتری له‌و ڕووداوه كرد. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به جه‌ماوه‌رێكی زۆر له خه‌ڵكی سلێمانی دژبه هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.