ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی گوڵان، خه‌ڵكی به‌لووچ پاش نوێژی جه‌ژن دژبه كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به ڕێپێوان و وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی نیشان دا.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی به‌لووچ كه له‌ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوو خۆپێشاندانی بێده‌نگیان به‌ڕێوه ده‌برد، ئه‌مجاره بێده‌نگیان شكاند و پاش نوێژی جێژن دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ سیته‌مگه‌ر، چ شابێت و چ ڕێبه‌ر”، “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، “خامه‌نیی حه‌یاكه، مه‌مله‌كه‌ت ڕه‌ها كه”، “ده‌یكوژم، ده‌یكوژم، ئه‌و كه‌سه‌ی براكه‌می كوشت” و “قه‌سه‌م به خوێنی یاران كه وه‌ستاوین تا پایان”یان به‌رز كرده‌وه.