ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی گوڵان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌وتوو پاش نوێژی هه‌ینی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ له شاری زاهیدان له خۆپێشاندانێكی چه‌ند هه‌زار كه‌سی دا دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی نیشان دا و دروشمه‌كانی “حكوومه‌تی ئێعدامیمان ناوێت” و “قه‌سه‌م به خوێنی یاران،وه‌ستاوێن تا پایان” و “سپاهی، به‌سیجی، داعشی ئێمه، ئیوەن ” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌زر كرده‌وه.