ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی به‌فرانبار، خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ دژی هێرشه‌كانی سپای پاسداران و ئه‌رته‌شی پاكستان بۆ سه‌ر شارومه‌ندانی به‌لووچ خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران شارومه‌ندی به‌لووچ پاش نوێژی هه‌ینی به دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، ” مه‌رگ بۆ سپایی” و “مه‌رگ بۆ پاكستان” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ژینۆسایدی خه‌ڵكی به‌لووچیان له‌لایه‌ن ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ت فاشیسته به توندی مه‌حكووم كرد. شایانی باسه كه له هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ناوچه‌ی “كێوی سه‌وز” له شاری په‌نجگوری پاكستان دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ست دا و چه‌ند ژن و منداڵی دیكه‌ش بریندار بوون، هه‌روه‌ها له هێرشه‌كانی پاكستان بۆ سه‌ر ده‌ورووبه‌ی شارستانی سه‌راوان، چوار منداڵ، دوو ژن و پیاوێك گیانیان له‌ده‌ست دا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.