شه‌وی سێشه‌ممه ٥ی مانگی گوڵان، دانیشتووانی شاری جونه‌قانی سه‌ر به ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری دژبه ژاراویكردنی قوتابیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ناڕازی دژبه هێرشی به‌رده‌وامی شیمیایی و نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت بۆ سه‌ر قوتابخانه‌كان به ئاگردانی لاستیك و وتنه‌وه‌ی دروشم شه‌قامه‌كانیان داخستووه. شایانی باسه كه خه‌ڵكی جونه‌قان دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “فه‌قر، فساد، گرانی، ده‌ڕۆین بۆ سه‌رنگوونی”یان به‌رز كردۆته‌وه