ڕۆژی شه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، بازاڕیان و خه‌ڵكی ئاسایی جوانڕۆ پاش ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلی كاسبكارێك خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی هێزه‌كانی ڕژیم له شاری جوانڕۆ ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلی كاسبكاران كردووه و ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وته‌ی مه‌ئموورانی ڕژیم توڕه‌یی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه. ڕۆژی شه‌ممه بازاڕیان و خه‌ڵكی ئاسایی ئه‌و شاره ڕژانه سه‌ر شه‌قام و توندووتیژی نواندنی چه‌كدارانی ڕژیمیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.