ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی به‌فرانبار، سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی توونس دژبه ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و ناكارامه‌ی ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی توونس له ئاست سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی “قه‌یس سه‌عید” سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته ناڕازین و خوازیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ناوبراو و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ن. له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردووش چه‌ندین جار خه‌ڵكی توونس دژبه گۆڕانكارییه‌كانی “قه‌یس سه‌عید” له یاساكانی وڵات خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوونیان بوو.