شه‌وی دووشه‌ممه ٢٦ی مانگی به‌فرانبار، خه‌ڵكی شاره‌كانی تایباد و توربه‌ت جام له ناڕه‌زایه‌تی به بڕانی گاز و نه‌بوونی سووته‌مه‌نی بۆ گرمكردنه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی تۆڕه و ناڕازی توربه‌ت جام به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “خامنه‌یی قاتڵه،ولایه‌تی باتڵه” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” فه‌رمانداری ئه‌و شاره‌یان فه‌راری داوه و هێرشیان كردۆته سه‌ر هیلال ئه‌حمه‌ر و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی شاری تایبادیش له ناڕه‌زایه‌تی به بڕانی گاز و دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی كۆبوونه‌وه و دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رزكردۆته‌وه و له شاری مه‌شهه‌دیش خه‌ڵكی ناڕازی تا دره‌نگانی شه‌و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه. به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، چه‌نیدن لاوی خۆپێشانده‌ر له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی توربه‌ت جام و تایباد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.