کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی تاران له‌به‌رده‌م ماڵی “حه‌میدڕه‌زا ڕۆحی”

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه‌، خه‌ڵكی ئازادیخوازی تاران له‌ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی “حه‌میدڕه‌زا ڕۆحی” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان تێكهه‌ڵچوون.

به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، خه‌ڵكی ئازادیخوازی تاران شه‌قامه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ماڵی “حه‌میدڕه‌زا ڕۆحی”یان داخستووه‌ و دروشمه‌كانی “سه‌یدعه‌لی بێ ڕیشه‌، خیزش ته‌موم نمیشه‌”، “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه، سه‌یدعه‌لی سه‌رنگوونه‌” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر و مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كرده‌وه‌. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژرانی كۆڵبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری بانه

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ دێهلۆڕان

-

سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێی خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌ ساڵڕۆژی مردنی خومه‌ینی

-

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی كوردان و لایه‌نگرانیان دژبه‌ توركیا له‌ سوید

-

پاشه‌كشه‌ی ئه‌رته‌شی عێراق له‌ ده‌ورووبه‌ری كه‌مپی مه‌خموور

-

گیان له‌ده‌ست دانی هاووڵاتیه‌ك له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا

-