ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خه‌ڵكی بێورانی سه‌رده‌شت دژبه كوشتنی كۆڵبه‌ران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به وتنه‌وه‌ی دروشم ڕێگای تڕانزیتی سنووری كێله‌یان داخست.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی بێورانی سه‌رده‌شت له‌ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی “هێمن حه‌مزه” به ده‌ستی هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیم، بۆ جارێكی دیكه خۆپێشاندانیان كرد و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، به‌شداربووان دواجار جاده‌ی تڕانزیتی سنووری كێله‌یان داخست و ڕێگه‌یان نه‌دا هیچ بارهه‌ڵگرێك له‌و سنووره تێپه‌ڕ بێت.