ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی مانگی به‌فرانبار، نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی بۆلیوی له ئوستانی “سانتا كڕووز” له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی یه‌كێك له ڕێبه‌رانیان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
خۆپێشاندان و پێكدادانه‌كان له بۆلیوی له‌و كاته‌وه ده‌ستیپێكردووه كه ده‌وڵه‌ت بڕیاری دا سه‌رژمێری حه‌شیمه‌تی ئه‌و وڵاته تا ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی ڕابگرێت و دانیشتووانی ئوستانی “سانتا كڕووز” دژ به بڕیاره‌كه‌ی ده‌وڵه‌ت وه‌ستاونه‌ته‌وه و ده‌ڵێن: ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌تی ئه‌و ئوستانه چووه‌ته سه‌ره‌وه و ده‌وڵه‌ت ئه‌بێ بوودجه‌كه‌ی زیاد بكات. جێگای ئاماژه‌یه كه پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ڕێبه‌ری دژبه‌رانی ده‌وڵه‌ت به‌ناوی “لوئیس فرناندۆ كاماچۆ” له ژێر ناوی خه‌بات دژی تیرۆریسم، خه‌ڵكی ناڕازی ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه.