ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خه‌ڵكی ئوستانی سیستان و به‌لووچستان به‌پێی ڕه‌واڵ پاش نوێژی هه‌ینی و بۆ ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له زاهیدان و خاش ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وێڕای سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كانی ئوستانی سیستان و به‌لووچستان، ناڕازیانی به‌لووچ پاش نوێژی هه‌ینی به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “ده‌یكوژم ئه‌و كه‌ه‌سه‌ی برا و خۆشكمی كوشت”، “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه، سه‌ید عه‌لی سه‌رنگوونه” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی نیشان دا.