ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، پاش هێرشی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ سه‌ر خۆپێشانده‌رانی به‌لووچ له نزیك ئیسلام ئاباد و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دكتۆر “مێهره‌نگ به‌لووچ” ڕێبه‌ری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌یاله‌تی به‌لووچستانی پاكستان دژبه ده‌وڵه‌ت خۆپێشاندانیان كرد.
ڕۆژی چوارشه‌ممه خۆپێشانده‌رانی به‌لووچ به خواستی ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی، كوتایی هێنان به سیسته‌می سه‌ركوت و كوشتنی خه‌ڵكی به‌لووچ، پاش چه‌ند حه‌فته خۆیان گه‌یانده ده‌روازه‌ی شاری ئیسلام ئاباد، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ریان و دكتور “مێهره‌نگ به‌لووچ”یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. به‌ندكرانی ڕێبه‌ری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی به‌لووچستانی لێكهوتهوه و ناڕازیان له شارههكانی كه‌راچی، كۆوه‌یته، كۆهلوو، ده‌یره غازی خان، كیچ، خهزدار، خاران و چه‌نه‌د شاری دیكه دژبه ده‌وڵه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی دكتور مێهره‌نگ بوون.