ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی به‌فرانبار، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی به‌لووچ به پێی ڕه‌واڵ پاش نوێژی هه‌ینی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی زاهیدان به‌شداری نوێژی هه‌ینی بوون و به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌وتوو خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ریان دژبه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی ده‌ستپێكرد و دروشمه‌كانی “ده‌یكوژم، ده‌یكوژم، ئه‌و كه‌سه‌ی براكه‌می كوشت”، “مه‌رگ بۆ سته‌مگه‌ر، چ شاه بێت و چ ڕێبه‌ر”، “بێده‌نگی ئێمه كۆیله‌تیه، به‌رخۆدان ژیانه” و “نا بۆ كۆڵبه‌ری،نا بۆ سووختبه‌ری، ئازادی و به‌رابه‌ری”یان به زمانه‌كانی كوردی، به‌لووچی، فارسی و ئازه‌ری به‌رز كرده‌وه.