کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی به‌لووچ له‌ زاهیدان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی به‌لووچ له‌ زاهیدان 1

شه‌وی هه‌ینی ٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی كۆمه‌ڵگوژییه‌كه‌ی هه‌ینی خوێناوی زاهیدان، گه‌نجانی به‌لووچ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه‌ ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، خه‌ڵكی به‌لووچ به‌ هه‌ڵكردنی ئاگر، شه‌قامه‌كانی شای زاهیدانیان داخستووه‌ و دروشمه‌كانی مه‌رگ بۆ خامنه‌یی، له‌عنه‌ت له‌ خومه‌ینی” و “قه‌سم به‌ خوێنی یاران كه‌ وه‌ستاوین تا پایان”یان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌  كه‌ له‌ ڕۆژی هه‌ینی خوێناوی زاهیدان له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا، زیاتر له‌ سه‌د كه‌س كوژران و بریندار بوون.