کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی به‌لووچ له‌ دووهه‌مین ساڵڕۆژی هه‌ینی خوێناوی زاهیدان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی به‌لووچ له‌ دووهه‌مین ساڵڕۆژی هه‌ینی خوێناوی

ڕۆژی هه‌ینی ٦ی ڕه‌زبه‌ر ١٤٠٣، هه‌زاران شارومه‌ندی به‌لووچ پاش نوێژی هه‌ینی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه‌ كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و وێنه‌ و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، خه‌ڵكی به‌لووچ به‌ به‌ده‌وسته‌وه‌گرتنی پلاكارد دروشمی “نا بۆ كۆماری ئیسلامی” و “قه‌سم به‌ خوێنی یاران كه‌ وه‌ستاوین تا پایان،یان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌. به‌ وته‌ی چالاكانی به‌لووچ هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی هه‌ینی خوێناوی زاهیدان، شاره‌كه‌ به‌ ته‌واوی میلیتاریزه‌ كراوه‌ و هێزێكی زۆر به‌ كه‌ره‌سته‌ی نیزامییه‌وه‌ له‌ شه‌قام و مه‌یدانه‌كان دا جێگیر كراون.