ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی مانگی به‌فرانبار، خه‌ڵكی به‌لووچ به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر جومعه دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وێڕای سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاری زاهیدان دا به هه‌زاران كه‌س به‌شداری نوێژی هه‌ینی و خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری بوون و دژبه كۆماری ئیسلامی درۆشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، “خامنه‌یی قاتڵه، ولایه‌تی باتڵه” و “ئێرانی فره نه‌ته‌وه وه‌كێلی ناوێت” یان به‌رز كرده‌وه، له هه‌واڵێكی دیكه‌دا خه‌ڵكی شارستانی گالیكشی سه‌ر به ئوستانی گوڵستان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له مه‌وله‌وی گورگیچ خۆپێشاندانیان كرد و دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر دروشمیان وته‌وه.