ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه و به‌پێ ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌وته خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ بۆ جارێكی دیكه دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌وته هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ له شاری زاهیدان دژبه كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمه‌كانی “خامنه‌یی حه‌یاكه، مه‌مله‌كه‌ت ڕه‌ها كه”، “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه، سه‌یدعه‌لی سه‌رنگوونه”، “حكوومه‌تی منداڵ كوژمان ناوێت” و ” هه‌موو ساڵێ جه‌نایه‌ت، مه‌رگ بۆ ولایه‌ت”یان به‌رز كرده‌وه و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژیمه جه‌نایه‌تكاره نیشان دا.