ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خه‌ڵكی باكووری كوردستان له چه‌ند شاری توركیا به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا هێرشیان كردۆته سه‌ر خۆپێشانده‌ران و تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه و چه‌ندین كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركراون. شایانی باسه كه له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی پاش گیان به‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی”، زۆره‌به‌ی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران بۆ ماوه‌ی نزیك به ٥٠ ڕۆژ بووه‌ته گوڕه‌پانی دروشم‌دان و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و خه‌ڵكی باكووری كوردستان و توركیاش چه‌ندین جار به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران خۆپێشاندان و كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردووه.