شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی به‌فرانبار، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره جۆراوجۆره‌كان هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی پێكرانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی به مووشه‌كی سپای پاسداران و گیان له‌ده‌ستدانی ١٧٦ كه‌س و ئێعدامی “محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می” و “محه‌ممه‌د حسێنی” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی بوێر و قاره‌مان له‌شاره‌كانی سنه، ئیلام، مهاباد، ئابدانان،سه‌رابله و جوانڕۆ به داخستنی شه‌قامه‌كان و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی خوازیاری ڕووخانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره بوون، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاره‌كانی گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج، مه‌شهه‌د، تاران، ئیسفه‌هان، ئه‌راك، ئامۆل، بابۆل و به‌نده‌رعه‌باس به ڕێپێوان له سه‌ر شه‌قام و وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه، سه‌یدعه‌لی سه‌رنگوونه”، “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، “نه‌نگی ئێمه، نه‌نگی ئێمه،ڕێبه‌ری ئه‌لده‌نگی ئێمه”، “هه‌ركه‌سێك بكۆژرێت، هه‌زار كه‌س پشتیوانیه” و “ئه‌م هه‌موو ساڵه جه‌نایه‌ت، مرگ به‌ر وه‌لایه‌ت” به‌رز كرده‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كی تاران هێرشیان كرده سه‌ر خۆپێشانده‌ران و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.