شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٨ی مانگی گوڵان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران به بیانووی سه‌ركه‌وتن یانه‌ی پرسپۆلیس ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنانی ئازادیخواز به بێ حیجابی زۆره‌ملێ و پیاوانی شۆڕشێگڕ پێكه‌وه له سه‌ر شه‌قامه‌كانی كه‌ره‌ج، تاران، ئیسفه‌هان، شیراز، كرماشان، ڕه‌شت، ئه‌راك و چه‌ند شاری دیكه به بیانووی سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی فوتباڵی پرسپۆلیس ڕژانه سه‌ر شه‌قام و وێڕای سه‌ما كردن دروشمه‌كانی “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه، سه‌یدعه‌لی سه‌رنگوونه” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه. به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج و سه‌تارخانی تاران هێرشیان كردۆته سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی.