کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئیسڕائیل هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشی ئه‌رته‌ش بۆ سه‌ر ڕه‌فه‌ح

شه‌وی دووشه‌ممه‌ ١٧ی گوڵان، شارومه‌ندانی ئیسڕائیلی له‌ چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته هاوكات له‌گه‌ڵ بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ڕه‌فه‌ح ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

شه‌وی ڕابردوو گرووپی حه‌ماس هاوكات له‌گه‌ڵ بۆدوومانی چه‌ند ناوچه‌ له‌ شاری ڕه‌فه‌ح پێشنیاری ئاگربه‌ست كه‌ له‌لایه‌ن میسر و قه‌ته‌ره‌وه‌ ئاماده‌كرابوو، په‌سه‌ند كرد و یه‌ك لایه‌نه‌ به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیلی ڕاگه‌یاند كه‌ ئاماده‌ی ئاگربه‌ستی چه‌ند حه‌فته‌ییه. له‌ به‌رانبه‌ردا به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل ڕه‌دیان كردووه‌ و هێزه‌كانی چوونه‌ نێو شاری ڕه‌فه‌ح و دوو ناوچه‌یان داگیر كرد. هاوكات شارومه‌ندانی ئیسڕائیلی كه‌ نیگه‌رانی ته‌ندرووستی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بوون، دژبه‌ ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو ڕژانه سه‌ر شه‌قام و داوایان كرد ئاگربه‌ست په‌سه‌ند بكرێت تاكوو دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئامێزی بنه‌ماڵه‌كانیان.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-