ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ی هه‌تاوی خه‌ڵكی ئێسڕائیل بۆ جارێكی دیكه دژبه ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی دیمۆكراسیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وێڕای دواخستنی گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕانی یاسای قه‌زایی ئیسڕائیل له‌لایه‌ن نتانیاهۆوه به هه‌زاران كه‌س ڕۆژی شه‌ممه به دروشمی دیمۆكراسی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی تل ئاویو و دژبه نتانیاهوو و ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای ئه‌و وڵاته دروشمیان به‌رز كرده‌وه. شایانی باسه كه ١٣ حه‌فته‌یه كه خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئیسڕائیل دژبه گۆڕانی یاسای قه‌زایی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و هه‌ر چه‌ند گوشاره‌كانیان به ئاكام گه‌یشت و لایه‌حه‌كه‌ی نتانیاهوو بۆ هاوین دواخرا به‌ڵام خه‌ڵك ده‌ڵێن نتانیاهوو جێ متمانه نییه.