ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی خاكه‌لێوه، دژبه‌رانی شه‌ڕ له ئیسڕائیل بۆ جارێكی دیكه دژبه ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و دژبه‌رانی شه‌ڕ له شاری تل ئاویو ئۆتووبانێكیان داخستووه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به شه‌ڕ هاتوون. به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ، ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو بوون.