ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی مانگی به‌فرانبار، خه‌ڵكی ناڕازی شاری ئیسفه‌راین دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوته‌وه، دانیشتووانی شارستانی ئیسفه‌راین له ئوستانی خۆراسانی شومالی دژبه ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له شه‌وی ڕابردوو كه بووه هۆی له‌ده‌ستدانی بینایی چاوی خۆپێشانده‌رێك به‌ناوی “ئیلاهه ته‌وه‌كۆلیان” ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وتۆته‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به شه‌ڕهاتوون.