ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هه‌زاران شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی ئۆستڕاڵیا له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به گشتپرسی مێژوویی مافی خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ئه‌و وڵاته، له خۆپێشاندانێك دا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری بومیانی قوربانی له زیندانه‌كانی ئه‌و وڵاته نیشان دا.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، دانیشتووانی بومی ئۆستڕاڵیا یه‌كێك له كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یه‌كانی جیهانن كه زۆرترین ڕێژه‌ی به‌ندكران و قوربانی دانیان له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركران دا هه‌یه. ڕۆژی شه‌ممه هه‌زاران شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی ئۆستڕاڵیا له شاره‌كانی پێرت، بریزبن و ئادلاید دژبه ژینۆسایدی سیستماتیكی بومیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری بایه‌خدانی كۆمه‌ڵگای جیهانی به دۆخی خراپی ژیانی خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ئه‌و وڵاته بوون.