ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی گوڵان، خه‌ڵكی ئازادیخواز له ٥٠ شاری ئورووپا له ئاست هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی توندووتیژی ڕاسیسته‌كان دژبه كه‌سانی تره‌نس و ئه‌ندامانی په‌لكه‌زێڕینه‌كان له یه‌كێتی ئورووپا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا، حیزبه ڕاسیست و فاشیسته‌كانی ئورووپا بۆ جارێكی دیكه هێز و توانای خۆیان زیاد كردووه و چالاكییه‌كانیان له یه‌كێتی ئورووپا په‌ره پێ داوه. ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبانه له چه‌ند وڵات هێرشیان كردۆته سه‌ر په‌نابه‌ران و كه‌مینه جنسی و ئایینیه‌كان و تا به ئه‌مڕۆ چه‌ندین كه‌سیان كوشتووه. ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئورووپا دژبه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئازاری ئه‌و گرووپانه له ٥٠ شار خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری پشتیوانی یاسا له كه‌مینه‌كان بوون.