کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئوتریش له‌ئاست گرانی سووته‌مه‌نی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، به‌هه‌زاران دانیشتووی شاریوییه‌نی پایته‌ختی ئوتریش له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گرانی سووته‌مه‌نی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی هه‌ڵاوسان له‌و وڵاته‌ ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێ ڕاپۆرته‌كان، پاش ده‌ستپێكی شه‌ڕی ڕووسیه له‌گه‌ڵ ئۆكراین و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌كردنی گاز و نه‌وتی ڕووسیه به‌هۆی گه‌مارۆكانی ئامریكا و یه‌كیه‌تی ئۆرووپاوه‌، نرخی سووته‌مه‌نی له‌ وڵاته‌ ئۆرووپایه‌كان تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و كاریگه‌ری له‌ سه‌ر نرخی پێداویستییه‌كانی ژیانیش داناوه‌ و هه‌ڵاوسان له‌و وڵاتانه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو هه‌ڵكشاوه‌ و  ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی ئه‌و قاره‌یه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. له‌ ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا مانگرتن و خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌ چه‌ندین وڵاتی ئۆرووپایی به‌ڕێوه‌چووه‌ و كارناسان سه‌باره‌ت به‌ هاتنی وه‌رزی زستان هۆشداری ده‌ده‌نه وڵاتانی ئۆرووپایی.

بابەتی پەیوەندیدار

گیانله‌ده‌ستدانی سێ كرێكار له‌ شاره‌كانی سه‌ڵماس و ورمێ

-

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی وریشه مورادی له‌ تاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی دڵتەزێنی ژنێکی قوربانی پیاوسالاری لە پیرانشار

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی له‌ موخابراتی ته‌ورێز

-

دۆخی خراپی ژنانی كرێكاری كه‌شاوه‌رز له‌ خووزستان

-