سه‌دان شارۆمه‌ندی ئه‌رمه‌نستانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانان، دژبه هێرشی به‌رینی ئازه‌ربایجان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ و كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س كۆبوونه‌وه و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی ده‌وڵه‌تی ئه‌رمه‌نستان له به‌رانبه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، حیزبه‌كانی ئۆپۆزۆسیۆن، “نیكۆل پاشینیان” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته به كه‌م كاری له ئاست قه‌یرانی قه‌ره‌باغ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی بوون.ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی خه‌رمانان، ئه‌رته‌شی ئازه‌ربایجان هێرشێكی به‌رینی بۆ سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كانی ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ ده‌ست پێكرد و مه‌به‌ستی خۆی له‌و هێرشه، چه‌ككردنی چه‌كداره جوداخوازه‌كان ناو برد.