دانیشتووانی شاری ئه‌رده‌كان له پارێزگای یه‌زد ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی به‌فرانباری ١٤٠٢، له ناڕه‌زایه‌تی به پیسبوونی كه‌ش و هوای ئه‌و شاره به‌هۆی چالاكی ده‌یان كارخانه‌ی ناستاندارد خۆپێشاندانیان كرد.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ده‌یان كارخانه‌ی ناستاندارد له ده‌ورووبه‌ری شاری ئه‌رده‌كانی یه‌زد دامه‌زراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆكانیان ڕه‌وانه‌ی پاڵاوگه بكرێت. هه‌ر به‌و بوونه‌وه ژینگه‌ی ئه‌و شارستانه خه‌ریكه له‌ناو ده‌چێت، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی كارخانه‌كان مازۆت به‌كار دێنن و كه‌ش و هه‌وای ئه‌و شارستانه‌یان به ته‌واوی گه‌وزاندووه و ته‌ندرووستی خه‌ڵكیان خستۆته مه‌ترسیه‌وه. ڕۆژی سێشه‌ممه خه‌ڵكی ئه‌رده‌كان به وتنه‌وه‌ی دروشم ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری داخرانی ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیانه بوون كه كه‌ش و هه‌وا و ژینگه‌ی شاره‌كه‌یان ئالووده كردووه.