ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری ئه‌راك بۆ حه‌وته‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تی به سووتاندنی مازۆت له وزه‌خانه‌كانی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خۆپێشانده‌ران به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشمی “مازۆت سوزی جه‌نایه‌ته، بێده‌نگی خه‌یانه‌ته”، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست پیسكردنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌و شاره و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به ته‌ندرووستی خه‌ڵك نیشان دا.